قه‌سیده‌یێک بۆ مه‌رگێکی پاییزی
(1)
سه‌ره‌خۆشی له کێ بکه‌م؟
له‌حه‌زره‌تی
عه‌قڵانیه‌ت ، ئینسانیه‌ت یا داهێنان؟
سه‌ره‌خۆشی له کێ بکه‌م؟
له سێ مینیاتۆر، کۆتری سپی؟
(2)
سه‌ره‌خۆشی له کێ بکه‌م؟
له شه‌قامه‌کانی زانکۆی تاران
که شانازیت پێوه ده‌که‌ن؟
ئه‌ی نابیغه‌و ئه‌ی بلیمه‌تی برسی و هه‌ژار
بووی به مه‌کۆ
بۆ گه‌شه‌ی عه‌قڵ له هه‌ورامان
(3)
سه‌ره‌خۆشی له کێ بکه‌م؟
له‌و ته‌بیب و پڕۆفیسۆره‌ی
به هه‌ناسه‌ی پڕپڕ له ڕۆح
وه‌کوو خۆت و وه‌کوو عیسا
گیان ده‌به‌خشن
برینداره‌کان
مردووه‌کان
(4)
سه‌ره‌خۆشی له کێ بکه‌م؟
خه‌ڵکی کام دێ؟
کامه گۆندی ئه‌م وڵاته؟
کام حه‌کیم و
کامه بۆقرات؟
که‌م واسیته
که بێم بۆ لات ؟
(5)
سه‌ره‌خۆشی له کێ بکه‌م؟
له زیگمۆند فڕۆید ؟
له ئه‌ره‌ستوو یا ئه‌فلاتوون؟
له خواکانی عه‌قڵ و ڕۆح و بیر‌و زانین ؟
له عه‌باسی ڕۆح سه‌رگه‌ردان؟
ئه‌ویش وه‌ک تۆ
تۆیش وه‌ک ئه‌و
له عارفه‌ی جێــژنی عه‌قڵ
بوون به قۆربان
(6)
سه‌ره‌خۆشی له کێ بکه‌م؟
کامه بلیمه‌ت؟
کامه پیاوی کۆڕی پیاوان؟
کامه گیانی به‌رزه فڕی
ڕێ پڕ ره‌نجی ئـێـنسانیه‌ت؟
به ڕۆح بێـنم
(7)
سه‌ره‌خۆشی له کێ بکه‌م؟
له کۆمه‌ڵـگای زیندوو کۆژی مردوو په‌رست؟
له‌و ڕۆشنبیره فانتـێـزیانه‌ی
که‌وه‌ک شووشه ، ناسک ده‌شکێن؟
چیم له ده‌س دێ؟
من نازانم.......
ڕۆحی کامه زانایان و پێغه‌مبه‌ران
وه ده‌نگ بـێـنم؟
ئه‌ی حه‌کیمی ده‌ربه‌ده‌ر
وێڵ و ئاواره
ئه‌ی ئاڵبێرت شوایتزرێ
ئه‌م جه‌نگه‌ڵه و ئه‌م وێرانه
ئه‌ی که گیانت لێـوالێـو بوو
له بیڕۆکه‌ی ئێنسانیه‌ت
له دڵسۆزی بێ په‌یمانه
(8)
هه‌سته‌وه کاتی مردن نیه
که‌له‌لاکان ، برینداره‌کان
برسی و ڕووت و ژین تاڵه‌کان
ناو و که‌لجێ و نێ و ئاڵمانه
گشت هه‌ورامان
چاوه‌ڕێـتن
جانتایێکی پڕ عه‌قڵ و مرۆڤایه‌تی
شووشه شووشه
ڕۆحی به‌رزی مه‌ردایه‌تی
سه‌ریان لێ بده‌ی
(9)
هه‌سته‌وه کاتی مردن نیه
له‌م سه‌رده‌مه
شه‌قام شه‌قام
فه‌رع به فه‌رع و کۆڵان کۆڵان
جه‌نازه‌ی ژیان دانراوه
به‌ده‌س ژینی مودێڕنه‌وه
ئه‌ی ته‌بیبی بێ ته‌بیب
له‌م سه‌رده‌مه پڕ له هه‌رای مودێڕنه‌وه
که‌ڕه‌شه‌بای تراژێدی
ته‌نانه‌ت چرکه ساتێکیش مۆڵه‌ت نادات
هه‌ڵ ده‌کات و
هه‌مووی دونیای لێم کردووه به به‌ره‌هووت
چۆن دڵت دێ؟
که میلله‌تێک به جێ بێڵی
(10)
هه‌سته‌وه کاتی مردن نیه
چونکه مه‌رگت
له غۆربه‌ت و له بێ که‌سی
[ اي طبيب جمله علت هاي ما
اي تو افلاطون و جالينوس ما ]
تراژێدیم ده‌خۆلقێـنێ
له کاتێک دا
نه شێکسـپـیرم من له لایه‌و
نه سۆفۆکڵ
که تراژێدیت بۆم بنووسێ
چۆن دڵت دێ؟
قه‌تارێک پڕ تراژێدی
تۆ له‌م شاره به جێ بێڵی
(11)
هه‌سته‌وه کاتی مردن نیه
له‌م پاییزه سه‌د پاییزه
شێر په‌نجه‌ی غه‌م و ده‌ردی نه‌داری
که‌وتوونه‌ته نێو ماڵه‌کان
په‌له‌وه‌ره بێ باڵه‌کان
فڕین یان بیر چووه‌ته‌وه
له‌م چوار دیواره‌ی مه‌رگ و مردن
چۆن دڵت دێ؟
جێ یان دێڵی
(12)
هه سته‌وه کاتی مردن نیه
ده‌نگم نابیسی؟؟؟؟؟
ئه‌ڵێن [میم خاڵه] هاتووه
سه‌ر شه‌قامی مه‌وله‌ویه
تۆشه‌به‌رێک دۆعای پێ یه
ئه‌ڵێن[مام ئه‌حمه‌د] و [خاڵه یاسین]
به گیرفانی پڕ له خاڵی
بێ پاره‌و پووڵ
هاتوون بۆ لات
به‌ڵام ڕۆحی پڕ له خۆزگه و پڕ له ئاوات
بۆ عۆمری تۆ
سه‌به‌ته‌ێک ژیانیان پێ یه
چۆن دڵت دێ؟
شه‌قام شه‌قام
[مام ئه‌حمه‌د] و [میم خاڵه] و [خاڵه یاسین]
به جێ دێڵی......
ــ جه‌لال شه‌فێعی ــ 1/9/86
منبع : http://www.azhardarisokhany.blogfa.com

